مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەمموز 2022 پێشوازی لە کلێمێنس زێمتنەر کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردووە ، ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داھاتوویدا.
کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، پێزانینی خۆی بۆ ھەماھەنگیی و ھاریکاری بەھێزی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.