ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپا و دژه تیرۆری عێراق له بناری چیای قه‌ره‌چووخ به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و چه‌ند چه‌كدارێكی داعش كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كارزان كاكل په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له مه‌خموور ڕاگه‌یاند: له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپا و دژه تیرۆری عێراق له بناری چیای قه‌ره‌چووخ به‌ڕێوه‌چوو.
ڕاشیگه‌یاند: كه‌مپێك پێش ئێستا ئۆپه‌راسیۆن هاوبه‌شه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و هێزی پێشمه‌رگه و سوپا و دژه تیرۆری عێراق به شاره‌دێی قه‌راج و شارۆچكه‌ی مه‌خموور و گه‌یاره گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 4 تیرۆریستی داعش كوژران، له ریزی سوپای عێراقیش 2 سه‌رباز و دژه تیرۆر بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاندبوو كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌ڕاسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه فیدڕالییه‌كان به پاڵپشتی ئاسمانی عێراقی ده‌ستی پێ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.