دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022 لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە گوندی پەرخ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆردوومان کرا، ژمارەی قوربانییەکان بۆ 9 قوربانی بەرزبوونەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانییەکان لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی گوندی پەرخ گەیشتووەتە 9 قوربانی، هەروەها 23 گەشتیار بریندارن.
ڕاشیگەیاند: 2 لە قوربانییەکان منداڵن، منداڵێکی یەک ساڵ لە کاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
تەندروستی زاخۆ باسی لەوەش کرد کە 2 لە بریندارەکان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
ئەوەشی خستەڕوو کە سەرجەم قوربانییان گەشتیاری عەرەبن و بۆ گەشتکردن ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.