وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و حاجییانه‌ی له له فڕۆكه‌خانه‌ی ئوردن كێشه‌یان بۆ دروست بووه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئێمه‌وه نییه.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ چوارشەم لە سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ژمارەیەک ھاووڵاتی دوای ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە سعوودیە گەراوناتەوە و لە فرۆکەخانەی وڵاتی ئوردن کێشەیان بۆ دروست بووە.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەیه‌نین کە ئەو حاجییانە پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە نییە و لە ڕێگەی ئێمەشەوە سەفەریان نەکردووە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یناد: حاجیانی ئێمە لە ڕێگەی ھەردوو فرۆخانەی ھەولێر و سلێمانی بە ئیدارەدانێکی رێکخراو و دابینکردنی شوێنی حەوانەوە و خواردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و ھاتوچۆ بەبێ ھیچ گرفتێک دەگەڕێنەوە بەرپرسیاریەتیشان لە ئەستۆی ئێمەیە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێش ئەنجامدانی پرۆسەی حه‌ج چەندین جار جەختمان کردۆتەوە کە ھەموو پرۆسەیەکی حەجکردن تەنھا لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەبێت، تاکو ھاووڵاتییان دووربن لە ھەر کێشەیەک کە بەم شێوەیە روو دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.