Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:30

شانەی ئەمنی عێراق ڕاگەیەنراوێکی لەسەر بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی گوندی پەرخ لە زاخۆ بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

شانەی ئەمنی عێراق ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022ی سەر گوندی پەرخ لە سنووری زاخۆ بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق نێردراوی تایبەتی خۆی بۆ شوێنی ڕووداوەکە دەنێرێت.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: هاوینەهەواری گوندی پەرخ لە ناحییەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتنە بەر تۆپبارانێکی قورس.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی تۆپبارانەکە 9 کەس گیانی لەدەست داوە و 23 کەسی دیکەش برینداربوون، سەرجەم قوربانییەکان گەشتیارن.

ئاماژەی بەوەش دا کە مستەفا کازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، وەزیری دەرەوە لەگەڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سکرتێری خۆی دەنێرێتە شوێنی بۆردوومانەکە.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.