Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:31

حەلبووسی لەسەر بۆردوومانەکەی گوندی پەرخ: نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێ دەرەکییەکان

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی لەسەر بۆردوومانەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی 07ـی  2022ـی گوندی پەرخ لە سنووری زاخۆ بڵاو کردۆتەوە و جەخت دەکاتەوە کە نابێت عێراق ببێت بە گۆڕەپانی ململانێ دەرەکییەکان.

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند: نابێت عێراق گۆڕەپانێکی کراوە بێت بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێ هەرێمی و دەرەکییەکان و خوێنی عێراقییەکان بەفیڕۆ بڕوات.

حەلبووسی لە پەیامەکەی ڕاشیگەیاند: داوا لە حکوومەت دەکەین کە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ بەدواداچوون، هەموو ڕێگەیەکیش لەم پێناوە بگرێتەبەر، بۆ ڕزگارکردنی نیشتمان و پاراستنی گەل.

جێی باسە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە بۆردوومانی گوندی پەرخ لە ناحییەی دەرکاری سەر بە زاخۆ کرا، لە ئەنجامدا 9 کەس گیانی لەدەست دا و 23 کەسی دیکەش برینداربوون، لەنێو قوربانییەکان منداڵیشی تێدایە و سەرجەم قوربانییەکانیش گەشتیاری عەرەب بوونە.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.