Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:32

دوا وادەی داواکاری بۆ بەناوکردنی خانووە زێدەڕۆکان لە سنووری هەولێر ئاشکرا کرا

کوردستان TV
100%

لێژنەی بەناوکردنی خانووە زێدەڕۆکانی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022 دوا وادەی داواکاری بۆ بەناوکردنی خانووە زێدەڕۆکان لە سنووری شارەوانی هەولێری ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا لێژنەی بەناوکردنی خانووە زێدەڕۆکانی هەولێر ڕایگەیاند: ئاگادارى گشت ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە خاوەنى زێدەڕۆیینە لەسەر زەوى شارەوانییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، کۆتا ڕێکەوت بۆ وەرگرتنى داواکارییەکانییان بۆ تەملیک کردنى خانووە زێدەڕۆکان بریتیە لە (2022.09.09).

ڕاشیگەیاند: پاڵپشت بەمادەى (2) بڕگەى (3) لەیاسایی ژمارە (7)ى ساڵى 2021، دواى ئەم ڕێکەوتە داواکارى لەهیچ هاووڵاتییەک وەرناگیرێت و مافى تەملیککردنیان نابێت و زەویەکە و خانووە زێدەڕۆیەکە بەناوى شارەوانى تۆمار دەکرێت بەپێى یاسای ژمارە(1)ى ساڵى 2021 بەزیادکردنى ئاشکرا دەفرۆشرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو هاووڵاتییانە پەلە بکەن لە پێشکەشکردنى داواکارییەکانیان بۆ یەکە کارگێڕییەکان و ئەم هەلە لەدەست نەدەن. دڵنییاشی داوە کە لیژنەکانیان تەواوى ئاسانکارى و هاوکاری هاووڵاتییان دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.