Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:33

نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی زاخۆ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دهۆك و زاخۆ ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هاوینه‌هه‌واری په‌رخه‌.

د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ و به‌ نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی زاخۆ و دهۆك ده‌كات.

سه‌ردانه‌كه‌ی وەزیری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکانی زاخۆ و دهۆک به‌ مه‌به‌ستی بەسەرکردنەوەی برینداران و گەیاندنی پەیامی پەرۆشی و نیگەرانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستیان ده‌بێت.

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌روه‌ها ئاماده‌یی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوی چارەسەری و هەر پێداویسییەک نیشانداوه‌ بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ی ئەمڕۆی هاوینەهەواری پەرخە لە شاره‌دێی دەرکار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو شوێنێكی گه‌شتیاری له‌ گوندی په‌رخ له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ 9 گه‌شتیار كوژران و 23ی تریش بریندار بوون، سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانیش گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بوون كه‌ بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری ڕوویان له‌و شوێنه‌ كردبوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.