پارێزگای به‌سڕا به فه‌رمی ڕاگرتنی ده‌وامی سبه‌ی پێنجشه‌می له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی پارێزگاكه‌ی ڕاگه‌یاند به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزییه‌وه.
پارێزگای به‌سڕا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدانی پارێزگاری به‌سڕا ڕاگرتن ده‌وام و ڕاگه‌یاندنی پشووی سبه‌ی پێنجشه‌می ڕاگه‌یاندووه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما.
ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌م له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت پشوو ده‌بێت، جگه له 3 شوێنی تایبه‌ت نه‌بێت، ئه‌وانیش بریتین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده به‌هۆی تاقیكردنه‌وه پۆله كۆتاكان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌سته‌ی كه‌شناشی عێراق پێشبینی كردبوو سبه‌ی پێنجشه‌م له چوار پارێزگا پله‌ی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی به‌رزبێته‌وه، پارێزگاكانیش بریتین له (به‌سڕا 52، میسان 52، زیقاڕ 51 و موسه‌نا 50).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.