فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێنرا و سەرۆکەکەی دیاری کرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو پەرەپێدانی ژێرخانی حکوومەت لەڕووی ڕێکخستنەوەی میلاکات و ریفۆرمی ئیداری و ڕێکخستنی پلە بەندی فەرمانبەران و پێداچوونەوە بە ھەیکەلی وەزارەتەکان لە دامودەزگاکانی حکوومەت بە میکانیزمی زانستی و گونجاوتر بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێنرا.
ئاماژەی بەوەش داوە کە لەپێناو کاراکردنی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دیاریکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.