ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌می شوێنه گه‌شتیارییه‌كه‌ی گوندی په‌رخ له سنووری زاخۆ، داوای داخستنی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كانی عێراقی له‌گه‌ڵ توركیا كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه شوێنێكی گه‌شتیاری له گوندی په‌رخ له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بۆردومان كرا و به‌هۆیه‌وه 9 گه‌شتیار كوژران و 23ی تریش بریندار بوون، سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانیش گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بوون كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری ڕوویان له‌و شوێنه كردبوو.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دوای ڕووداوه‌كه له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: توركیا بێ بایه‌خی خۆی زیاد كردووه، به‌داخه‌وه پێی وایه عێراق ته‌نیا له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به ئیدانه‌كردنێكی لاواز ده‌توانێت وه‌ڵامی بداته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: پێشنیاز ده‌كه‌م به چه‌ند خاڵێك له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه وه‌ڵامی توركیا بدرێته‌وه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:-
یه‌كه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا.
دووه‌م: داخستنی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه وشكانییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ توركیا.
سێیه‌م: تۆماركردنی سكاڵا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كان به زووترین كات.
چواره‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا.
موقته‌دا سه‌در له تویته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ده‌بێت توركیا به‌ڵێن بدات چیتر خاكی عێراق بۆردومان نه‌كات مه‌گه‌ر به ئاگاداركردنه‌وه و یارمه‌تی حكوومه‌تی عێراق نه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له نزیك سنووره‌كانی هه‌بێت.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه كه چیتر به‌رگه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.