Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:30

کازمی لەبارەی بۆردوومانی گوندی پەرخ: عێراق پارێزگاری لە مافی خۆی دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەی بۆردوومانی ئەمڕۆی سەر گوندی پەرخ لە ناحییەی دەرکار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، عێراق پارێزگاری لە مافی تەواوی خۆی دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی تورکیا پێشێلکارییەکی دیکەی زەقیان دژی سەروەریی خاکی عێراق و ژیان و ئاسایشی هاووڵاتییەکانی ئەنجام دا، ئەویش لە ڕێگەی تۆپبارانکردنی یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان، هێرشەکە بووەتە هۆی کەوتنەوەی شەهید و برینداری سڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

ڕاشیگەیاند: ئەم دەستدرێژییە دەیسەلمێنێت، لایەنی تورکی هیچ گوێ بە داوا بەردەوامەکانی عێراق نادات، بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی دژ بە سەروەری خاکەکەی و گیانی عێراقییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتێکیشدا عێراق ڕێز لە بنەمای دراوسێیەتی دەگرێت و بەشێوەیەکی بنجبڕ دژی بەکارهێنانی خاکەکەیەتی بەمەبەستی دەستدرێژیکردنە سەر دراوسێکانی، سەرجەم ئەو پاساوە ئەمنییانەش ڕەت دەکاتەوە کە دەبنە هۆی دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر گیانی هاووڵاتییەکانی و بۆ سەر خاکەکەی، ئەمەش بە خۆ دزینەوە دەزانێت لە بنەماکانی دراوسێیەتی باش و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندییە هاوبەشەکان.

ئاماژەی بەوەش داوە کە عێراق پارێزگاری لە مافی تەواوی خۆی دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە، هەموو ڕێکارێکی پێویستیش دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی گەلەکەی و ناچارکردنی دەستدرێژیکار بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لێکەوتەی گرژکردنە بەردەوامەکانی بارودۆخ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.