سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە تۆپبارانەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022ـی سەر گوندی پەرخ لە سنووری زاخۆ بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان ڕابگرن و چيتر نه‌بنه هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له ناوچه سنوورييه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆيان له يهخهى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: زۆر به تووندى سه‌ركۆنه‌ى تاوانى بۆمببارانكردنى ئه‌مڕۆى سنوورى زاخۆ ده‌كه‌ين كه بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى ژماره‌يه‌ک هاووڵاتى و گه‌شتيارى سڤيلى ناوچه جياكانى عێراق و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌يان.
ڕاشیگەیاند: دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆمبباران و به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنووره‌كان، به ته‌واوى ڕه‌تكراوه و قبووڵنه‌كراوه و ئاسايش و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستان و سنوورى نێوده‌وڵه‌تيى عيراقى شێواندووه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆى چۆڵكردنى سه‌دان گوند و دێهاتى ناوچه‌كه.
ئەوەشی خستەڕوو کە پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوده‌رد و هاوخه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين. نه‌خۆشخانه و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو يارمه‌تى و خزمه‌تگوزارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به بريندار و به‌ركه‌وتووان ده‌كه‌ن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان ڕابگرن و چيتر نه‌بنه هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له ناوچه سنوورييه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆيان له يهخهى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه. حكوومه‌تى فيدراڵيى عيراقيش ده‌بێ هه‌موو ڕێكارێكى پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگريكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه و له خاكى عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ نه‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.