عێراق بڕیاری داوه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر توركیا تۆمار بكات له‌به‌رامبه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گوندی په‌رخ له سنووری زاخۆ.
عێراق بڕیاری داوه ڕووداوه خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی زاخۆ بگه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه و كاردانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه دروست بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاریداوه داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر توركیا تۆمار بكات.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای كردووه ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ و سه‌رجه‌م پێشێلكارییه‌كانی ڕابردووی سوپای توركیا له‌سه‌ر خاكی عێراق ئاماده بكه‌ن.
دواتریش ڕاپۆرته‌كه ڕاده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كرێ و ده‌بێته داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر توركیا.
جێی باسه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه شوێنێكی گه‌شتیاری له گوندی په‌رخ له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بۆردومان كرا و به‌هۆیه‌وه 9 گه‌شتیار كوژران و 23ی تریش بریندار بوون، سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانیش گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بوون كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری ڕوویان له‌و شوێنه كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.