بارهگای بارزانی ڕاگهیهنراوێك لهسهر تۆپبارانهكهی ئهمڕۆ چوارشهمی ناوچهی پهرخێ له سنووری زاخۆ بڵاو كردهوه و تێیدا ڕایگهیاند كه بهتوندی ئیدانهی ئهو تاوانه دهكهین.
بارهگای بارزانی له ڕاگهیهنراوهكهدا دهڵێت: شەهید و برینداركردنی هاووڵاتییانی سڤیل و بێتاوان لەلایەن هەر هێز و لایەنێك بێت و لەژێر هەر بیانوو و پاساوێكدا بێت، تاوانە و قابیلی قبووڵ نییە.
بارهگای بارزانی به پێویستی زانی سنوورێك دابنرێت كە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە و چیتر هاووڵاتییان نەبنە قوربانیی ململانێی و شەڕی نێوان هێز و لایەنی تر.
جهختیشی كردهوه كه كاتی ئەوە هاتووە حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكتر چارەسەرێكی جددی و بنەڕەتی بۆ ئەو هۆکارانە بدۆزنەوە کە دەبنە هۆی ڕوودانی ئەم تاوان و کارەساتانە.
دهقی ڕاگهیهنراوهكهی بارهگای بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ بەپێی ئەو زانیارییانەی كە گەیشتوون، بەهۆی تۆپبارانكردنی هێزەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەی گەشتیاریی پەرەخێ لە سنووری زاخۆ ژمارەیەك هاووڵاتیی بێتاوان شەهید و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەین، سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ڕاشیدەگەیێنین شەهید و برینداركردنی هاووڵاتییانی سڤیل و بێتاوان لەلایەن هەر هێز و لایەنێك بێت و لەژێر هەر بیانوو و پاساوێكدا بێت، تاوانە و قابیلی قبووڵ نییە. پێویستیشە سنوورێك دابنرێت كە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە و چیتر هاووڵاتیانی ئێمە نەبنە قوربانیی ململانێی و شەڕی نێوان هێز و لایەنی تر. كاتی ئەوە هاتووە كە حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكتر چارەسەرێكی جددی و بنەڕەتی بۆ ئەو هۆکارانە بدۆزنەوە کە دەبنە هۆی ڕوودانی ئەم تاوان و کارەساتانە.
بارەگای بارزانی
20ـی تەمموزی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.