بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022 بۆری ئیفراز 3ـی هەولێر شکا، ئێستا چاککرایەوە و سبەی ئاو دەگەڕێتەوە زۆربەی گەڕەکەکان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: لەلایەن تیمەکانی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بۆڕی ئیفراز 3ـی هەولێر چاککراوەتەوە و بۆ بەیانی ئاو دەگاتەوە زۆربەی گەڕەکەکان.
ئەوەشی خستەڕوو کە بەڕێوەبەر و ئەندازیاران و تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بەبێ گوێدان بەماندووبوون بەردەوام بوون لە کارکردن، ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر 09:00ـی شەو توانراوە بۆڕییەکە چاک بکرێتەوە و ئاو بۆ گەڕەکەکانی هەولێر بەردەدەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.