درەنگانی ئەمشەو چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر خاڵێکی سەربازی تورکیا لە بامەڕنێ.
بەپێی ھەواڵێکی سکای نیوز، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە ناحییەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دھۆک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکراوەتە سەر خاڵێکی سەربازی تورکیا.
تاوەکو ئێستاش ھیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ھەواڵەکەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ھەر ئەمڕۆ چوارشەممە ھاوینەھەواری پەرخ لە سنووری زاخۆ تۆپباران کرا و بەھۆیەوە 9 کەس گیانی لەدەست دا و 23 کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان گەشتیاری عەرەبن، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆی ھێنا و تورکیا تۆمەتبار کرا بە ئەنجامدانی ھێرشەکە، لەبەرامبەردا تورکیا تۆمەتەکانی ڕەت کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.