Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:20

ئەمریكا: ئێران پشتیوانی لە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆكرانیا دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێی وایە لە سەردانەكەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆك كۆماری ڕووسیا بۆ تاران. ئێران پشتیوانی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆكرانیا دەربڕیوە. 
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە لێدوانێكیدا لەسەر لێدوانەكانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە میانی دیداری لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاند، خامنەیی لە بنەڕەتدا پشتیوانی لە لەشكركێشییە دڕندانەی پوتین بۆ سەر ئۆكرانیا كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە بە تایبەتی جێگای تێڕامانە، چونكە بەدرێژایی ئەم هەموو قۆناغە ئێران هەوڵی هێشتنەوەی وێنەیەكی بێلایەنی داوە، هەروەها گوتوویەتی دژی شەڕە.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئێستا ڕوونە كە ئەمە قسەی تەواو بەتاڵ بوو. دواجاریش ئێران پشتیوانی لە ڤلادیمێر پوتین و شەڕەكەی كرد لە دژی ئۆكرانیا و گەلی ئۆكرانیا.
عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە میانی دیداری لەگەڵ پوتین لە تاران گوتی: ئەگەر ناتۆ لە ئۆكرانیا ڕانەگیرایە شەڕی دژی ڕووسیا دەست پێدەكرد.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.