کۆمپانیای راوێژکردنی جیهانی Henley & Partner پۆلێنێکی نوێی دەربارەی پاسەپۆرتەکانی جیهان بۆ ساڵی 2022 بڵاو کردەوە هەر وەک هەمیشە پاسەپۆرتی عێراق لەنێو خراپترینەکان هات لەسەر ئاستی جیهانی و عەرەبی.
لەسەر ئاستی جیهان پاسەپۆرتی ژاپۆن لە پلەی یەکەم هات کە پێش سەنگاپوورا و کۆریای باشوور کەوت و، هاووڵاتیانی ژاپۆن دەتوانن بێ ڤیزە یان لە کاتی داواکردنی ڤیزە سەردانی 193 دەوڵەت و شوێن بکەن لە سەرتاسەری جیهان و، هەڵگرانی ڤیزەی سەنگاپوورا و کۆریای باشوور دەتوانن گەشتی 192 شوێن بکەن، لە پلەی سێیەم ئەڵمانیا و ئیسپانیا هاتن بە سەردانی 190 شوێن، دواتر هەریەک لە فینلەندا، ئیتاڵیا، لۆکسمبۆرگ هاتن بە سەردانی 189 شوێن، پاشان لە پلەی پێنجەم نەمسا، دانیمارک، هۆڵەندا و سوید هاتن بە سەردانی 188 شوێن.
لە پلەی شەشەم فەڕەنسا و ئیرلەندا و پورتوگال و شانشینی یەکگرتوو هاتن، لە پلەی حەوتەم نیوزلەندا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەلجیکیا و سویسرا هاتن.
هاوکات پاسەپۆرتی عێراقی لە ریزبەندی پێش کۆتایی هات بە سەردانی تەنها 29 وڵات لە جیهاندا و لە ریزبەندی یەکەم هات لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی وەک خراپترین پاسەپۆرت و، لە ریزبەندی کۆتایی پاسپۆرتی ئەفغانستان هات بە سەردانی 27 وڵات.
عێراق خراپترینە لەسەر ئاستی عەرەبی و لە ریزبەندی پێش کۆتاییە لەسەر ئاستی جیهان بۆ ریزبەندی باشترین پاسپۆرتەکان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.