Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:22

لە پاكستان دەستدرێژی سێكسی بە كۆمەڵ كرایە سەر ئافرەتێكی ئەمریكی

کوردستان TV
100%

پۆلیسی پاكستان دوو كەسی بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر هاووڵاتییەكی ئەمریكی دەستگیر كرد.
بەرپرسانی پاكستان رۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی ئافرەتێكی ئەمریكی تەمەن 21 ساڵ لە هۆتێلێكدا لەكاتی سەردانیكردنی شوێنێكی گەشتیاری لە پارێزگای پەنجاب، دەستدرێژی سێكسی بە كۆمەڵی كراوەتە سەر ، پۆلیسی پاكستان لانیكەم دوو كەسی دەستگیركردووە.
پۆلیسی پاكستان رایگەیاندووە، ئەو ئافرەتە سێ هەفتە لەمەوبەر گەیشتووەتە پاكستان.
پۆلیس دەڵێت: هێشتا لێكۆڵینەوە دەكەن كە چۆن ئافرەتەكە لەلایەن ئەو دوو كەسەوە كە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیكردنە سەری، ڕاكێشراوە و بردراوە بۆ هۆتێلێك، ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر ئافرەتەكە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ماڵی یەكێك لە هێرشبەرە گومانلێكراوەكان ماوەتەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئیسلام ئاباد بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی راگەیاندووە، كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە شاری لاهور لە پاكستان ئامادەیە خزمەتگوزاری كونسوڵگەری پێشكەش بە قوربانییەكە بكات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.