بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پشتیوان سادق بە نوێنەرایەتی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی حکومەتی عێراقی فیدرال و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە، لە فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بەشداریان لە مەراسیمی گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو نۆ گەشتیارەی لە تۆپبارانێکی گوندی پەرەخ لە سنووری زاخۆدا گیانیان لەدەستدا کرد …
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای دانانی تاجە گوڵینە لەسەر تەرمی قوربانییەکان و بەشداری کردن لە گواستنەوەی تەرمەکان بۆ ناو فرۆکەی تایبەت، چووە لای کەسوکاری قوربانییەکان و هاوخەمی خۆی بۆ دەربڕین.
له بۆمببارانه‌كه‌دا كه پاشنيوه‌ڕۆى دوێنێ چوارشه‌ممه له ناوچه‌يه‌كى سنووريى زاخۆ ڕوويدا، هاوينه‌هه‌وارێكى گه‌شتياريى تيايدا به ئامانج گيرا و له ئه‌نجامدا نۆ گه‌شتيارى عێراقى شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌شيان بريندار بوون كه له‌نێوانياندا ژن و منداڵيش هه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.