Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:31

ئەمریكا پاڵپشتی خۆی بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە

ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئیدانەی هێرشەكەی سەر ناوچەی پەرخێ لە سنووری زاخۆ دەكات.
کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بڵاویكردۆتەوە، ئەمەریكا ئیدانەی هێرشەكەی دوێنێی پارێزگای دهۆك دەكات كە بەهۆیەوە هاوڵاتیانی مەدەنی كوژران و برینداربوون. 
ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە، كوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی قبوڵكراو نییە و هەموو دەوڵەتەكان دەبێت ڕێز لە ئەركەكانیان بگرن بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان، لەوانەش پابەندبوونەكانیان بەپێی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی. 


هەروەهت دەشڵێت:هاوخەمی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانیان دەردەبڕین و هاوسۆزی خۆمان بۆ بریندارەكان دەردەبڕین، هاوكات بەردەوامین لە پاڵپشتی تووندمان بۆ سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق بە هەرێمی كوردستانی عێراقیشەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.