لە یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاری و لەمیانی كەمپێكی ڕاهێنان كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای سازی كردووە، یانەی بایرن میونشن پاڵەوانی دە وەرزی ڕابردووی خولی ئەڵمانیا، سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناو بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی دی سیی یونایتدی ئەمەریكی میوانداری بردەوە.
سەرەتا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ بایرن هەژماركردو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی نوێی تیپە باڤاریەكە یەكەم گۆڵی بە درێسی تیپە نوێیەكەی لە خولەكی پێنج تۆماركرد.
پاشان ناوڕاستكاری نەمسایی، مارسێل سابیتزێر گۆڵی دووەمی بایرنی لە خولەكی دوازدە بەدەستهێنا، لە خولەكی چلوچواریش، یاریزان سێرجی گنابری گۆڵی سێیەمی تیپە ئەڵمانیەكەی تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و دوو خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی و بەرگریكاری نوێی بایرن گۆڵی چوارەمی تیپەكەی بەدەستهێنا، دواتر هۆڵەندیەكی دیكە كە ئەویش جۆشوا زیركزی بوو، گۆڵی پێنجەمی میوانەكانی لە خولەكی پەنجاویەك تۆماركرد،.
لەو لاشەوە هەردوو یاریزان سكاگا سیمۆنسێنی نۆروێژی و تیۆدۆر كو دیپیترۆی ئەمەریكی دوو گۆڵیان بۆ دی سیی یونایتد لە خولەكەكانی پەنجاوچوار و هەشتاوسێ بەدەستهێناو جیاوازی گۆڵەكانیان لە نێوان هەردوو تیپ كەمكردەوە، لە دواساتەكانی یاریشدا، تۆماس مۆلەر گۆڵی شەشەمی بایرنی تۆماركردو كۆتایی بە كەرنەڤالی گۆڵەكانی یاریەكە هێنا.
لهیارییهكی دۆستانهدا بایرن میونشن سهركهوتنی بهسهر دی سیی یونایتدی ئەمەریكی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.