لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاو لە یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاری دیكەدا، یانەی مانچستەرسیتی پاڵەوانی دوو وەرزی ڕابردووی خولەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی كلۆب ئەمەریكای مەكسیكی بردەوە.
سەرجەم گۆڵەكانی یاریەكە لە گێمی یەكەم تۆماركرا، لە خولەكی سییدا، كیڤن دی بروینی بەلجیكی گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد، پاشان یاریزان هێنری مارتن گۆڵی بەرامبەری كلۆب ئەمەریكای لە خولەكی چلوسێ بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، دوای دوو خولەكی دیكەش، كیڤن دی بروین گۆڵی دووەمی خۆی و سیتیزێنزی تۆماركردو سهركهوتنی بۆ تیپهكهی بهدهستهێنا، لە یاری دۆستانەی داهاتووی خۆی و هەر لە ئەمەریكا، بەرەبەیانی یەكشەممەی داهاتوو مانچستەرسیتی ڕووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە .
لهیارییهكی دۆستانهدا مانچستهر سیتی رووبهرووی بایرن میونشن دهبێتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.