له‌میانی یاری دۆستانه‌ی یانه‌كان و له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، یانه‌ی ئارسناڵ به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئۆرلاندۆ سیتی ئه‌مه‌ریكی برده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی، گابریێل مارتینێلی گۆڵێكی بۆ ئارسناڵ تۆماركرد، پاشان فاكوندۆ تۆرێسی ئۆرگوایی گۆڵی به‌رامبه‌ری ئۆرلاندۆ سیتی له خوله‌كی بیست ونۆ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه‌ز
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست وشه‌شدا، یاریزان ئێدواردۆ نیكیتا گۆڵی دووه‌می گانارزی تۆماركرد، دواتر یاریزان ڕیس نیلسۆن گۆڵی سێیه‌می تیپه له‌نده‌نیه‌كه‌ی له خوله‌كی هه‌شتا به‌ده‌ستهێنا، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به سوودی ئارسناڵ كۆتایی هات.
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆرلاندۆ سیتی ئه‌مه‌ریكی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.