له یاری دۆستانه‌ی یانه‌كاندا، یانه‌ی چێڵسی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی شارلۆتی ئه‌مه‌ریكی بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی شا‌رلۆت به جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له خولی سییدا، كریستیان پولیسیچی ئه‌مه‌ریكی گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی شا‌رلۆت هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و هێرشبه‌ری مه‌كسیكی، دانیێل ڕیۆس لێدانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوانه جێبه‌جێ كرد‌و گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری له دواساته‌كانی یاری تۆماركرد، به كۆتاییهاتنی كاتی یاسایی یاری به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، په‌نا برایه به‌ر لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا شا‌رلۆت به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له یاری دۆستانه‌ی داهاتووی خۆیداو هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئارسناڵ ڕووبه‌ڕووی چێڵسی ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.