له‌میانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ولاتی ژاپۆن و به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی داهاتوو و له یاریه‌كی دۆستانه‌دا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له یانه‌ی كاواساك فرۆنتالی ژاپۆنی میوانداری برده‌وه.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه، ئه‌ستێره‌كانی پی ئێس جی به‌رده‌وامبوون له هه‌وله‌كانیان، دواجار لیۆنێل مێسی له ده‌رفه‌تێكدا له خوله‌كی سیی و سێ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ پاریسیه‌كان تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م پاریس سانجێرمان به گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوهه‌شت ئارنود كالیمۆندۆ گۆلی دووه‌می بۆ پاریس سانجێرمان به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ردا یانه ژاپۆنیه‌كه به‌رده‌وامبوو له‌هه‌وله‌كانی بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاری تا له خوله‌كی هه‌شتاوچوار یاریزان كازۆیا یامامۆرا گۆلێگی بۆ میوانداره‌كان تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی له نێوان هه‌ردوو تیپ كه‌م كرده‌وه.
به‌مجۆره یاریه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی پاریس سان جێرمان كۆتایی هات.
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كاواساك فرۆنتالی ژاپۆنی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.