Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:27

پەرلەمانتارێكی عێراق سكاڵایەكی یاسایی لە دژی سەرۆكی توركیا تۆمار دەكات

کوردستان TV
100%

دوای ئەو بۆردومانەی كە گەشتیارانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی لە سنووری ئیدارەی زاخۆ كردە ئامانج .ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزەرێك بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتار هادی سەلامی، سكاڵایەكی یاسایی لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا تۆماركرد.
لە سكاڵاكەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەبەرچاوی هەموو جیهان، هێزەكانی توركیا، بە فەرماندەیی ئەردۆغان، دوێنێ كۆمەڵكوژییەكیان دژی هاووڵاتیانی مەدەنی عێراقی لە دهۆك ئەنجامداو لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و برینداربوون بوون.
سكاڵاكە مۆری ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەسەرەو لەلایەن ئەو دامەزراوەوە لەدژی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا قبوڵ كراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.