دڵه‌كزێ نه‌خۆشیه‌كی باوی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه كه ده‌بێته هۆی دروست بووی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشه‌كه.
د. شێروان خۆشناو پسپۆڕی ورد له نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر و هه‌ناوبینی ،چه‌ند رێگایه‌كی چاره‌سه‌رده‌خاته روو كه بریتین له:
1. گۆرینی شێوازی ژیان : وه‌ك دابه‌زاندنی كێش، وازهێنان له جگه‌ره كێشان، دوركه‌وتنه‌وه له خوادنه‌وه گازی و كحولیه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی شیرینی و قاوه و هه‌روه‌ها شێوازی ته‌ندروستی نوستن و چوون بۆ سه‌ر جێگای خه‌وتن به گه‌ده‌ی به‌تاڵ.
2. به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ترشی گه‌ده كه‌م ده‌كه‌نه‌وه یان نایهێڵن له باوترینیان ئه‌و ده‌رمانانه‌ن كه پێیان ده‌وترێت PPI وه‌ك Omeprazole.
3. له‌رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری كه ناسراوه به نیسن.
4. له رێگایه‌كی نوێ كه بریتیه له رێگه‌ی نازوور به بێ نه‌شته‌رگه‌ری به به‌كارهێنانی ئامێری ئه‌ڵمانی (GERDX)، كه له‌رێگای ئه‌م ئامێره‌وه ده‌توانی ده‌رچه‌ی سورێنچك بدورینه‌وه‌و به‌مه‌ش گه‌رانه‌وه‌ی ترشی نامێنێت، باشی ئه‌م رێگه بریتیه له‌وه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌ری نیه هیچ برینێك له سكت نابی، زیانه لاوه‌كیه‌كانی به به‌راورد به نه‌شته‌رگه‌ری زۆر كه‌متره له‌گه‌ڵ بوونی هه‌مان سوودو ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری.
ئا-كامران
ئایا دڵه‌كزێ چاره‌سه‌ری هه‌یه ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.