پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی یوڤێنتوس به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به ریزی یانه‌ی رۆما كرد.
له‌مباره‌وه یانه‌ی رۆما له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یانه‌كه بڵاویكرده‌وه، پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی به‌پێی گرێبه‌ستێك كه ماوه‌كه‌ی سێ ساڵه په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا كردووه، به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كان یانه‌ی رۆما ساتەکانی هاتنی دیبالای بۆ ڕیزه‌كانی و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەو دواتر پۆشینی درێسی گورگەکان بڵاوكرده‌وه.
لای خۆیه‌وه دیبالا خۆشحاڵی خۆی به هاتنی بۆ ریزی یانه‌كه دووپاتكرده‌وه، دیبالا لە کۆتایی مانگی رابردوو دوای گەشتێکی حه‌وت ساڵەو کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی له‌گه‌ڵ یۆڤی، ریزەکانی خانمه پیره‌كه‌ی بەجێهێشت.
پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به ریزی یانه‌ی رۆما كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.