ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/7/2022) ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە کارێل کۆرتانێک، قونسوڵی وڵاتی چیک لە هەرێمی کوردستان کرد و پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەنی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان وڵاتی چیک لە چەندین بواری جیاوازەوە کرد.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، خۆشحاڵی خۆی بۆ دەستپێشخەریی وڵاتی چیک دەربڕی و گوتی: حکوومەتی هەریمی کوردستان بە پێزانینەوە دەڕوانێتە هەر وڵاتێک کە دەیەوێک لە بووژانەوەی زیاتری هەرێمی کوردستاندا بەشدار بێت.
کونسوڵی چیک ڕای گەیاند، وڵاتەکەیان لە پێشخستنی سێکتەری گەشتوگوزار و بواری تردا کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە هەیە، دەتوانێت هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن.
ساسان عەونی، بۆ شاندی میوانی ڕوون کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە ئەو بوارانە و دەیەوێت وەبەرهێنان و سەرمایەی کۆمپانیاکانی وڵاتان هاوکار بن لە دروستکردنی ژێرخان و پێشخستنی ئەو بوارانە.
وڵاتی چیک دەخوازێت لە کەرتی گەشتوگوزاردا لە ههرێمی کوردستان ڕۆڵ ببینێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.