له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه، هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی ئه‌رسناڵ و مانچسته‌ر ستی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزان زینچینكۆ بۆ ریزی یانه‌ی ئه‌رسنال رێككه‌وتن.
به‌پێی هه‌والی ئاژانسه‌كان هه‌ردوو یانه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی زینچینكۆ له ریزی سیتزێنز بۆ ریزی تۆپچیه‌كانی له‌نده‌ن به بری سیی ملیۆن یۆرۆ، به‌پێی زانیاریه‌كانی یانه‌ی ئه‌رسناڵ.
تیپه له‌نده‌نیه‌كه هه‌ول ده‌دات چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی پێكانی به‌رده‌وامی كێران تێرنی بدۆزێته‌وه، بۆیه زینچینكۆ پالپشتیه‌كی به‌هێز ده‌بێت بۆ هێڵی هێرشبه‌ری گانارز.
ئه‌رسناڵ و مانچسته‌رستی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزان زینچینكۆ بۆ ریزی یانه‌ی ئه‌رسنال رێككه‌وتن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.