له‌میانی كه‌مپێكی ئاماده‌كاری كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سازی كردووه، یانه‌ی بارسێلۆنا به ئاماده‌بوونی خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌كه به‌فه‌رمی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره نوێیه‌كه‌ی به میدیاكان ناساند.
له ڕۆژانی ڕابردوو، لیڤاندۆڤسكی له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه به گرێبه‌ستێك به بڕی چل‌وپێنج ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ پێنج ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌ك گۆڕانكاری و بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز په‌یوه‌ندی به بارسا كرد‌و بڕی پێنجسه‌د ملیۆن یۆرۆش وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دیاری كراوه.
له ڕێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی به میدیاكان، لیڤاندۆڤسكی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر توانی ببێته یاریزانی بارسێلۆناو ئێستاش له ڕیزی یانه‌كه له‌گه‌ڵ پۆلێك یاریزانی به‌ناوبانگی جیهان دایه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن مێژووێكی نوێ و پڕشنگدار بۆ بلاوگڕانا تۆماربكه‌ن .
لیڤاندۆڤسكی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین مێژووێكی نوێ و پڕشنگدار بۆ بلاوگڕانا تۆماربكه‌ین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.