Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:28

لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

لەرووداوێكی هاتووچۆدا لە دەشتی هەریر، دوو كەس گیانیان لەدەستداو پێنج كەسی دیكەش برینداربوون .
محەمەد ئامۆكەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە رایگەیاند: كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگادار كراینەوە بە رووداوێكی هاتووچۆ لە دوو سایدی دەشتی هەریر، دەستبەجێ تیمەكانی تەندروستی چوونە شوێنی رووداوەكە و توانیان ئەو كەسانە لە رووداوی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بگوازنەوە بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی هەریر بە مەبەستی چارەسەری.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، ئاماژەی گیان لەدەستدانی رووداوەكە كردووە، گوتی: لەم رووداوە پێنج كەس بریندارن و دوو كەسیش گیانیان لەدەستداوە و یەكێك لەوانەش بەهۆی سووتانی ئۆتۆمبێلەكان جەستەی سووتاوەو تەرمەكانیانیش دەگوازرێنەوە پزیشكی دادی هەولێر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.