Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:24

لە شارۆچكەی بەحركە دەست بەسەر بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەردا گیرا

کوردستان TV
100%

ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانیان لە شارۆچكەی بەحركە دەست بەسەر بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەردا بگرن و سێ تۆمەتباریش دەستگیر بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بڵاویكردۆتەوە كە لە ڕێكەوتی 20 / 7 / 2022 دوای بەدوادا چوون و چاودێریەكی وورد لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا لەناو شارۆچكەی بەحركە دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 570 ) پێنج سەد و حەفتا گرام  ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( كریستاڵ )و بڕی( 390) سێ سەد و نەوەد گرام (حەشیش ) بڕی ( 30 ) سی گرام ( جامایكا )  لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی بڕی ( 47 ) چل  و شەش شیت حەبی هۆشبەر لەجۆری ( ترامادۆڵ ) لەگەڵ دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار بەناوەكانی ( س ـ ف ـ ب ) و ( ب ـ ب ـ ع ) و ( ڕ ـ ش ـ ق )كە بازرگانیان بە ماددەی هۆشبەر لەسنووری پارێزگای هەولێردا كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاماژەی بۆ ئەمەش كرووە كە تۆمەتبارەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراون .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.