سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێشوازی له كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له هه‌رێمی كوردستان كرد كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خواحافیزی و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌نجامدابوو.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز عومەر ئەلکەندەری کونسولی گشتیی دەوڵەتی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبووین".
ڕاشیگه‌یاند "وێڕای ئاماژەدانمان بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت، سوپاسی هەوڵ و کۆششی کونسولی گشتی کوەیتمان کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە، هیوای سەرکەوتنیشمان بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا".
لای خۆشییه‌وه عومەر ئەلکەندەری کونسولی گشتیی کوەیت سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی بەردەوامیان لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.