وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بڕیاری دا به داخستنی مه‌رزه‌كان به‌ڕووی به‌رهه‌می هاورده‌ی ئه‌و به‌روبوومانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌كات.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: دوابەدوای هەولەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ساخبوونەوەی بەرهەمی جوتیارانی ناوچەی پێنجوین و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، بەسوپاسەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە بڕیاری دا بە داخستنی مەرزەکانی بە ڕووی بەرهەمی هاوردەی ئەو بەروبوومانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرهەم دەهێنرێن.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق هه‌روه‌ها دەرگه‌ی بازاڕەکانی ناوەراست و خوارووی عێراقی بە مەبەستی ساخکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی وەزیری کشتوکاڵی عێراق و هەموو ئەو لایەنانە كرد کە لەگەڵیان بە پەرۆش بوون.
جێی باسه له نووسراوێكی به‌په‌له‌دا كه ئیمزای محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌لخه‌فاجی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراقی له‌سه‌ره و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 21/7/2022 ده‌رچووه، تێیدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی چه‌ند به‌رهه‌مێكی له مه‌رزه‌كاندا تا كاتێكی نادیار قه‌ده‌خه كردووه.
به‌رهه‌مه قه‌ده‌خه‌كراوه‌كانیش بریتین له په‌تاته، ته‌ماته، باینجان، خه‌یار، شووتی و گندۆره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.