Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:25

له‌ هه‌ولێر 15 به‌نزینخانه‌ سزادران

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سزادانی 15 به‌نزینخانه‌ی له‌ شاره‌كه‌ ڕاگه‌یاند به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ و ده‌ستكاریكردنی كوالێتییه‌كه‌ی.

پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە ڕێكه‌وتی 2022.7.17 تاکو 2022.7.21 بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاووڵاتییان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، 15 بەنزینخانەی تر لە هەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

ڕاشیگه‌یاند: لە سەرەتای مانگى 6ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون 151 بەنزینخانەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لەو ژمارەیە 6 بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بە هاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.

ناوی بەنزینخانەکان:-

یەکەم/ وێستگەى کلاس

دووەم/ وێستگەى سەیداوە

سێیەم/ وێستگەى کوردستان

چوارەم/ وێستگەى هامان

پێنجەم/ وێستگەى ڕزگارى

شەشەم/ وێستگەى بەهارى نوێ

پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاووڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات.

داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچییەک، لە زووترین کاتدا ئاگادارى قائیمقامییەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.