وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مرۆ پێنجشه‌م بانگهێشتی عه‌لی ڕه‌زا كۆنای باڵیۆزی توركیا له شاری به‌غدا كرد به‌هۆی ڕووداوی تۆپبارانه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌می هاوینه‌هه‌واری گوندی په‌رخ له شاره‌دێی ده‌ركار له پارێزگای دهۆك كه به‌هۆیه‌وه 9 كه‌س كوژران و 23ی تریش به سه‌ختی بریندار بوون، به‌شێك له قوربانییه‌كانیش ژن و منداڵ بوون.
وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كاتی بانگهێشته‌كه‌دا، یاداشتێكی ناڕه‌زایی توندی ڕأده‌ستی باڵیۆزی توركیا له عێراق كردووه كه تێیدا به توندی ئیدانه‌ی تاوانه قێزه‌وه‌نه‌كه‌ی كردووه كه وه‌ك ده‌گوترێ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ئه‌نجامدراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاك و سه‌روه‌ری عێراقی وه‌ك سوكایه‌تییه‌كی لێهاتووه و ناتوانرێ چیتر بێده‌نگی لێ بكرێ كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییانی سڤیلی له ناو چه‌قی شاره‌كان ده‌كرێنه ئامانج.
دووپاتیشی كرده‌وه كە عێراق مافی خۆیەتی هەموو ئەو ڕێوشوێنانە بگرێتەبەر كە بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان گەرەنتی كراون كە سەروەری و خاك و سەلامەتی هاووڵاتییانی لە هێرشه‌كاندا بپارێزێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه عێراق داوا ده‌كات هه‌رچی زووه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌نێو خاكی عێراق بچنه ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته‌ش كێشه‌كانی ناوخۆی دوور له سنووری عێراق و به ئامانجكردنی گه‌له‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت توركیا به فه‌رمی داوای لێبوردن بكات و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی سه‌رجه‌م شه‌هید و بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ش بكاته‌وه.
له كۆتاییشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌رده‌وامن له كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵ و سه‌رچاوه‌یه‌كی هێز به‌رامبه‌ر ئه‌م زنجیره هێرشه مه‌ترسیدارانه‌ی توركیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.