كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان جۆ بایدن تووشی كۆڕۆنا بووه، به‌ڵام ته‌ندروستی باش و جێگیره.
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی كه‌می په‌تاكه‌ی له‌سه‌ر به‌دیار كه‌وتووه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆك كه‌ره‌نتین ده‌كرێ و له دووره‌وه كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕایی ده‌كات.
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه كه چاودێری دۆخی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كرێته‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له سه‌رۆك نزیك كه‌وتوونه‌ته.
كۆشكی سپی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكاشی دڵنیاكرده‌وه كه سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی سه‌رۆك بڵاو ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.