سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی ڤیدیۆیی به زمانی عه‌ره‌بی بۆ شه‌قامی عێراقی سه‌باره‌ت به ڕووداوی تۆپبارانی دوێنێی سنووری زاخۆ بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵتانین و هه‌ر یارمه‌تییه‌ك له تواناماندا بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانتان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌دا گوتی "خوشك و برایانی خۆشه‌ویستی عێراقی، به‌ناوی خۆم و به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كاره‌ساته‌كه‌ی دوێنێ ده‌كه‌ین".
گوتیشی "له خوای گه‌وره داواكارم شه‌هیدان به به‌هه‌شته فراوانه‌كه‌ی شاد بكات و داوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداران ده‌خوازم، هه‌روه‌ها سه‌بر و ئارامیش به كه‌سوكاری قوربانییان ببه‌خشێ".
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها گوتی "ئێمه پێویستمان به هاوكاری زیاتره له‌نێوان حكوومه‌تی فیدڕالی و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی خاك و گیانی هه‌موو عێراقییه‌كان و كۆتاهێنان به دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م پێشێلكارییانه".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئێمه له‌گه‌ڵتانین و هه‌ر یارمه‌تییه‌ك له تواناماندا بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانتان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
جێی باسه دوێنێ چوارشه‌م شوێنێكی گه‌شتیاری له گوندی په‌رخ له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بۆردومان كرا و به‌هۆیه‌وه 9 گه‌شتیار كوژران و 23ی تریش بریندار بوون، قوربانییه‌كان كه ئافره‌ت و منداڵیشیان تێدابوو، گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بوون و بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری ڕوویان له‌و شوێنه گه‌شتیارییه كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.