سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای ڕاگه‌یاندنی تووشبوونی به په‌تای كڕۆنا، جه‌ختی كرده‌وه كه ته‌ندروستی زۆر باشه.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "ته‌ندروستیم زۆر باشه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان جۆ بایدن تووشی په‌تای كۆڕۆنا بووه.
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: چه‌ند نیشانه‌یه‌كی كه‌می په‌تای كۆڕۆنا له‌سه‌ر سه‌رۆك ده‌ركه‌وتووه.
ڕاشیگه‌یاندبوو: سه‌رۆك كه‌ره‌نتین ده‌كرێ و كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكاش له دووره‌وه ڕایی ده‌كات.
كۆشكی سپی جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه چاودێری دۆخی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چاویان به جۆ بایدن كه‌وتووه.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر زانیارییه‌كی نوێ له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی سه‌رۆك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.