سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هاووڵاتییان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له شاری به‌غدا گردبوونه‌وه، له گردبوونه‌وه‌كه‌دا له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دروست ببوو و به‌هۆیه‌وه 8 كه‌س بریندار ببوون.
گردبوونه‌وه‌كه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك بوو به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌می ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كه له شوێنێكی گه‌شتیاری له گوندی په‌رخ به‌هۆی بۆردومانه‌وه 9 گه‌شتیار كوژران و 23ی تریش بریندار بوون، قوربانییه‌كان كه ئافره‌ت و منداڵیان تێدابوو، گه‌شتیاری عه‌ره‌بی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بوون و بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری ڕوویان له شوێنه گه‌شتیارییه‌كه‌ی سنووری زاخۆ كردبوو.
له گردبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان گرژی دروست بوو و به‌هۆیه‌وه له هه‌ردوو 8 كه‌س بریندار بوون.
هه‌روه‌ها دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش زیانیان به‌ركه‌وت.
جێی باسه شه‌وی ڕابردووش به‌هه‌مانشێوه له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه‌ی توركیا له شاری به‌غدا گردبوونه‌وه‌ی هاووڵاتییان دروست ببوو و خۆپیشانده‌ران كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌یان ناچار كردبوو ئاڵای توركیا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه بهێننه خواره‌وه.
ڤیدیۆ.. چه‌ند دیمه‌نێكی گردبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.