به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌نجێك له كاتی مه‌له‌كردندا له ڕووباری سیروان خنكا.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كاتی مه‌له‌كردندا گه‌نجێكی خه‌ڵكی سنووری شارۆچكه‌ی كه‌لار له ڕووباری سیروان خنكا.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه خنكاوه‌كه ناوی شه‌هاب ئه‌حمه‌د كه‌ریمه و له دایكبووی ساڵی 1998 و دانیشتووی شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لاره.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ته‌رمی گه‌نجه خنكاوه‌كه تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و تیمه‌كانی غه‌واس و به‌رگری شارستانی له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه ده‌ستیان به گه‌ڕان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.