سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له نزیك شاری به‌عقووبه، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند كه‌سێك و 3 برا و منداڵی یه‌ك خێزانیان كوشتووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان پارێزگای دیاله ئاشكرایان كرد: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له نزیك زنجیره چیاكانی حه‌مرین له ناوچه‌ی مه‌نسووڕییه به دووری 45كم له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقووبه، چه‌كدارانی داعش هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند كه‌سێك كه له‌و ناوچه‌یه و له‌سه‌ر ڕووباری دیاله خه‌ریكی مه‌له‌كردن بوون.
ڕأشیانگه‌یاند: دوای گرتنی هه‌رسێ كه‌سه‌كه كه ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان عێراق بوون، چه‌كداره داعشه‌كان هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌یان گولـله‌باران كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵه‌شی كه له‌گه‌ڵیان بووه ئه‌ویشیان كوشتووه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دیاله‌ش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و به‌دوای چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی داعش ده‌گه‌ڕێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.