بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گوتارێکدا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی دەکات و ئەمەش دەقی گوتەکەیەتی:
وه‌زاره‌تی كاره‌با وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزارییه و په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و داموده‌زگه‌كانی میری هه‌یه. بەپێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەرلەمان پێشكه‌ش كرد و ده‌نگی له‌سه‌ر درا، تێیدا ئاماژه‌ی بە چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی كاره‌با کرد و ئێمەش ئه‌و كارنامه‌یه‌مان كرده پلان بۆ وه‌زاره‌ت، له‌سه‌ر هه‌رسێ سێكته‌ری سه‌ره‌كی، سێكته‌ری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و دابه‌شكردن و گواستنەوە.
له بوارێ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌م كابینه‌یه‌دا له ماوه‌ی سێ ساڵدا 615 مێگاوات كاره‌بامان زیاد كردووه، وێستگه‌ی خه‌بات 300 مێگاوات و گه‌رمیان 165 مێگاوات و 150 مێگاواتی تر له هه‌ردوو یه‌كه‌ی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان.
هه‌روه‌ها چه‌ندین پڕۆژه‌ی تریش له مانگی تەمووز تاوه‌كو مانگی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ونه كار، كه یه‌كێك له‌وان 51 مێگاواتی تاسڵووجه‌یه، سێ 29 مێگاواتی كه ده‌كاته 87 مێگاوات، هه‌روه‌ها وێستگه‌ی دێره‌لووك 37 مێگاوات كاره‌با بەرهەم دێنێت، هه‌روه‌ها 500 مێگاواتی بازیان کە دەکاتە 675 مێگاوات له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا دێته ناو تۆڕی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له سێكته‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌بادا ئێمه توانیومانه چه‌ندین پڕۆژه‌ی بواری مه‌حه‌تات و هێڵی 132 و 133 كه‌ی ڤی ئه‌نجام بده‌ین، له‌وانه 60 پڕۆژه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی 294 ملیۆن دۆلار ئه‌نجام دراون، هه‌روه‌ها 730 پڕۆژه‌ی تر له بواری دابه‌شكردنی كاره‌بادا جێبەجێ کراوە به گوژمه‌ی 82،6 ملیۆن دۆلار، سه‌رجه‌می ئه‌و پڕۆژانه 790 پڕۆژه‌ن، كه له ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌نجام دراون به گوژمه‌ی 377،3 ملیۆن دۆلار.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی تری یه‌كجار گرنگ ئه‌ویش پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك بوو له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی 253 ملیۆن دۆلار، ئه‌و پڕۆژه‌یه له ساڵی 2017ـدا گرێبه‌ستی بۆ كرابوو و له‌و كابینه‌یه‌دا چووه بواری جێبه‌جێكردن. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش له ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا كۆنتڕۆڵكردن و ڕێكخستنی كاره‌بایه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زیادكردنی داهاتی كاره‌بایه، به ئه‌نجامی ئه‌و پڕۆژه‌یه ئێمه توانیومانه كاره‌با چوار ئه‌وه‌نده به‌رامبه‌ر بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر ئێمه تماشا بكه‌ین داهاتی وه‌زاره‌ت له 2018ـدا 289 ملیار دینار بووه، به‌ڵام له 2021ـدا توانیمانه بیگه‌یه‌نینه تریلیۆنێك و 265 ملیار دینار، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی كاره‌با تێچووی یه‌كه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت ئێمه توانیومانه له میانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا 37% تێچووی یه‌كه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر حكوومه‌ت كه‌م بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر تماشا بكه‌ین له 2018ـدا تێچووی یه‌ك یه‌كه 128 دینار بووه، به‌ڵام له 2022ـدا له ماوه‌ی پێنج مانگدا ئێمه توانیومانه بیكه‌ینه 80 دینار، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی تره له تێچووی كاره‌بادا ئه‌نجام دراوه له‌م كابینه‌یه‌دا.
هه‌روه‌ها زیادكردنی كاته‌كانی پێدانی كاره‌با ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له 2018ـدا 12 كاتژمێر و 54 خوله‌ك كاره‌با هه‌بووه، به‌ڵام له 2021 توانیومانه بیگه‌یه‌نینه 17 كاتژمێر، كه هه‌ر چه‌نده ئه‌وه له ئاست خواستی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه كه كاته‌كانی پێدانی كاره‌با زیاتر بكه‌ین، له بابه‌تی كێشه‌ی سووته‌مه‌نیدا وه‌زاره‌تی سامه سروشتییه‌كان له هه‌وڵدایه له ساڵی 2023 بابه‌تی سووته‌مه‌نی چاره‌سه‌ر بكات.
ساڵی 2018 ئه‌و بگۆڕانه‌ی سووتاون هەزار و 493 محاوه‌یله بوون، له سه‌رجه‌می 48 هەزار و 853 محه‌ویله‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له 2022ـدا بووه‌ته 335 محا‌ویله له سه‌رجه‌می 58 هەزار و 725 محا‌ویله‌دا، بۆیه ده‌توانین بڵێین له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێژه‌ی سووتان یه‌كجار كه‌مبووه.
به ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژه ئێمه توانیومانه كاتژمێره‌كانی كاره‌با به‌ره‌و باشتر ببه‌ین و خواستمان ئه‌وه‌یه به‌ره‌و 24 كاتژمێری به‌رین، كه ئه‌وه هه‌موو هه‌وڵی ئێمه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.