به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای ئیسڕائیل بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نزیك له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كردووه و به‌هۆیه‌وه 6 سه‌رباز كوژراون و 10 تریش بریندار بوون، زانیارییه‌كانیش ده‌ری ده‌خه‌ن ئه‌و شوێنانه‌ی بۆردومان كراون سه‌رجه‌میان سه‌ربازی و هه‌واڵگرین.
ئاژانسی ده‌نگوباسی سووریا (سانا) ئاشكرای كرد: كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای ئیسڕائیل به چه‌ند گولـله تۆپێك بۆردومانی ناوچه‌كانی نزیك له دیمه‌شقی كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كه‌دا 3 سه‌ربازی سووری كوژراون و 7ی تریش بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌رگریی ئاسمانی سووریا توانیویه‌تی هه‌ندێك له مووشه‌كه‌كان بخاته خواره‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكیان ئامانجه‌كانیان پێكاوه.
لای خۆشییه‌وه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ژماره‌ی قوربانییه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سوپای ئیسڕائیلی ئاشكرا كردووه كه كوژرانی 6 كه‌سه له‌نێویاندا سیانیان سوورین و ئه‌وانی تریش له نه‌ته‌وه‌ی ترن، هه‌روه‌ها ژماره‌ی برینداره‌كانیش بریتین له 10 كه‌س.
ڕوانگه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و شوێنانه‌ی سوپای ئیسڕائیل بۆردومانی كردوون بریتین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی سه‌ربازی و هه‌واڵگری له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق، ئه‌وانیش بریتین له نووسینگه‌ی هه‌واڵگری ئاسمانی، دوو نووسینگه‌ی ئه‌فسه‌ری باڵای سوپای ئیسڕائیل له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌لمه‌زه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كۆگایه‌كی چه‌كی ئێرانییه‌كان له نزیك ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.