زۆرێك له هاووڵاتییان حه‌ز و خولیای ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رده‌وام له‌سه‌ر سفره‌ی خواردنه‌كانیان بیبه‌ری تیژ (توون) هه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا لای زۆرێك له هاووڵاتییانیش ڕوون نییه سووده‌كانی خواردنی ئه‌م بیبه‌ره تیژه چییه؟
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، جانا میتالۆنیس پسپۆڕی خۆراك له زانكۆكانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: خواردنی بیبه‌ری تیژ له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانی خواردن به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام و به‌ڕێكوپێكی، مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به ڕووداوی جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژتر ده‌كات.
میتالۆنیس بۆ ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ئێكسپرێس)ی ئینگلیزی گوتوویه‌تی: جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ندان حاڵه‌تی كه‌مئه‌ندامی جه‌سته‌یی و له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا به مردن كۆتایی دێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كرێت خواردنی بیبه‌ری تیژ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ڕێك، مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و مردن به ڕێژه‌ی 61% كه‌م بكاته‌وه.
میتالۆنیس كه له نه‌خۆشخانه‌كانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیان كار ده‌كات، گوتیشی: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جه‌ڵته‌ی مێشك له ئه‌نجامی دروستبوونی كێشه له ده‌ماره‌كانی خوێن و دڵ دروست ده‌بن، به‌تایبه‌تیش كاتێك ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل له خوێن زیاد بن، چاره‌سه‌رێكی خێراش بۆ دروستنه‌بوونی ئه‌م حاڵه‌تانه خواردنی بیبه‌ری تیژه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، جگه له‌وه خواردنی بیبه‌ری تیژ دوای دروستبوونی جه‌ڵته‌ی مێشكیش سوودێكی زۆر به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیبه‌ری تیژ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مادده‌ی كاپسیسینی تێدایه كه هاوشێوه‌ی پێكهاته‌یه‌كی كیمیاییه، مرۆڤ كاتێك بیبه‌رێكی تیژ ده‌خاته ده‌مییه‌وه به زمان هه‌ست به‌و مادده‌یه ده‌كات و هه‌ستكردن به گه‌رمی جه‌سته زیاد ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ده‌سته‌واژه‌ی خواردنی بیبه‌ری تیژ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك، ئه‌و پسپۆڕه‌ی خۆراك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خواردنی بیبه‌ری تیژ شه‌ش جار له هه‌فته‌یه‌كدا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر مرۆڤ له تووشبوون به جه‌ڵته و مردنی پێشوه‌خته ده‌پارێزێ.
ڕاشیگه‌یاند: تۆژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه خواردنی زیاتر له چوار جاری بیبه‌ری تیژ له هه‌فته‌یه‌كدا به ڕێژه‌ی 61% مرۆڤ له تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌پارێزێ و ئه‌مه‌ش به لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌كان سه‌لمێنراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.