ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی نه‌وت له سه‌ر ئاستی جیهان، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می تۆمار كرد.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كان 1.61 دۆلاری هاته‌سه‌ر و گه‌یشته 105.47 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی تۆمار كرد و هه‌ر به‌رمیلێك 1.43 دۆلاری هاته‌سه‌ر، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره نه‌وته له بازاڕه‌كان به 97.78 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.