سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی توركیا له شاره‌دێی بامه‌ڕنێ سه‌ر به پارێزگای دهۆك.
میران ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بامه‌ڕنێ به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: هێرشه‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌ی توركیا له شاره‌دێی بامه‌ڕنێ ئه‌نجامدراوه.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانی سوپای توركیا توانیویانه هه‌ردوو فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه بخه‌نه خواره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.